08/01/2022 472 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاری گرێبەستی کۆتینیۆ بۆ ئەستۆن ڤێلا ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پاش ئەوەی یانەی ئەستۆن ڤێلا توانی گرێبەستی فیلیپی کۆتینیۆی بەڕازیلی بە خواستن یەکلایی بکاتەوە، ڕۆژنامەکانیش وردەکاریی ڕێککەوتنەکە ئاشکرا دەکەن.

دوێنی هەینی یانەی ئەستۆن ڤێلا بە فەڕمی و بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرز گواستنەوەی کۆتینیۆی لە یانەی بەرشەلۆنەوە ڕاگەیاند، لای خۆشیانەوە میدیاکانی ئیسپانی و ئینگلتەرا ئاشکرای دەکەن، لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی ئینگلیزییەکە دەتوانێت لە بەرانبەر 40 ملیۆن یۆرۆدا گرێبەستی کۆتینیۆ بکاتە هەمیشەیی.

هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، مووچەی ئەم وەرزی یاریزانە بەڕازیلییەکە تەنیا یەک یانە دابینی ناکات و هەردوو یانەکە لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەستۆن ڤێلا %٦٥ مووچەی بکات و یانەی بەرشەلۆنەش ناچارە %٣٥ی مووچەکەی بۆ تەواو بکات، مووچەی کۆتینیۆش لە وەرزێکدا نزیکەی 24 ملیۆن یۆرۆیە.

ڕۆیشتنی کۆتینیۆ لە بەرشەلۆنە کارئاسانی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دەکات ناوی فێران تۆرێس لە ڕێکخراوی لالیگا تۆمار بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

سەرەتا