07/01/2022 1158 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی كه‌ركوكی كۆمەڵ: پارتی و یەكێتی بە پشكپشكێنە ئەندامانی خۆیان دادەمەزرێنن

په‌یام

مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پارتی و یەكێتی بە پشكپشكێنە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی ئەندامانی خۆیان دادەمەزرێنن و، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئیدانەی ئەو جیاكارییە دەكات...

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵی دادگەری:

حزب و لایەنە سیاسیەكان..

هاوڵاتیانی شاری كەركوكی خۆشەویست..

وەك لای هەموان ئاشكرایە چەندین ساڵە هەردوو حزبی دەسەڵات لەجیاتی خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری كەركوك، خەریكی گەندەڵی و پشكپشكێنە و بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی و دامەزراندن بە تەزكیەی حزبی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان و بێبەشكردنی هاووڵاتیانی ترن.

ئێمە لە مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری چەندین جار داوای ئەوەمان كردووە كە پێویستە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و خاڵبەندی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و بە دادگەری و تەماشاكردنی كەركوكییەكان وەك یەك دامەزراندن بكرێت.

بەڵام دیسان وەك هەمیشە بە تەزكیەی مەڵبەند و لق كەوتنە دامەزراندنی ئەندام و لایەنگرانی خۆیان، ئەو خەڵكەی تریان لێ بێبەش كرد.

لەم كاتەدا كە لە هەموو كات پێویستترە كە یەكڕیز بین و نێوماڵی خۆمان ڕێك بخەینەوە و خزمەتی كەركوكییەكان بە گشتی بكەین و بەرژەوەندیی گشتی لەبەرچاو بگرین و بەرژەوەندیی حزبی وەلانێین و ئومێدێك بۆ گەنجانی خێرلەخۆنەدیوی كەركوك بگەڕێنینەوە و بەدامەزراندنیان باری خەمیان سوك بكەین، كەچی خەریكی دامەزراندنن بە تەزكیەی كۆمیتە و ناوچە.

ئێمە لە مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری ئیدانەی ئەم جیاكارییە دەكەین و رەتی دەكەینەوە كە بە تەزكیەی حزب دامەزراندن بكرێت، بەڵكو پێویستە پڕۆسەی دامەزراندن شەفاف و گشتگیر و بەخاڵبەندی و لێهاتوویی بێت.

مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری

7-1-2022

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵ دیدارێكی بۆ لایەنە ئیسلامییەكان و ژمارەیەک کەسایەتى ڕێكخست

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندى چەمچەماڵى کۆمەڵ: ڕاپەڕین بۆ ئێمە ڕۆژى کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان بوو

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

سەرەتا