07/01/2022 771 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستیی جیهانی: ئۆمیکرۆن دوا جۆری کۆرۆنا نابێت

په‌یام

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO) ڕایگەیاند، ئۆمیکرۆن دوا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و ڤایرۆسەکە "بەردەوامە لە گەشەسەندن".

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی، تیدرۆس ئادھانۆم گیبریسیۆس، لە میانی یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ساڵ لەگەڵ شارەزایانی تەندروستیی جیھانی لە ناوەندی ڕێکخراوەکە لە جنێڤ ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا ھەفتەی ڕابردوو بەرزترین ژمارەی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

تیدرۆس ئادھانۆم گیبریسیۆس ئەوەی خستەڕوو کە جۆری ئۆمیکرۆن بەراورد بە جۆری دەلتا بە تایبەتی بە سووکی تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە ڤاکسینیان وەرگرتووە و سەرەڕای ئەمەش، ناتوانرێت وەکو جۆرێکی "سووک" پۆلێن بکرێت و گوتی: "ھەروەکو جۆرەکانی پێشوو، ئۆمیکرۆن مرۆڤەکان نەخۆش ده‌خات و دەیانکوژێت. ئۆمیکرۆن کاریگەریی تسونامی درووستدەکات، زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و فشارێکی گەورە بۆ سەر سیستمی تەندروستیی جیھان درووست دەکات".

گیبریسیۆس باسی لەوە کرد بەھۆی جۆری ئۆمیکرۆنەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان درووستبووە، ئاماژەی بەوەش کرد بەھۆكاری کەمیی کارمەند و سەرقاڵییەوە مردن لە نێوان نەخۆشەکانی دیکە و بریندارەکاندا ڕوویداوە "کە دەتوانرا ڕێگریی لێبکرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

سەرەتا