05/01/2022 567 جار خوێنراوەتەوە

به‌سره‌ی عێراق و چوار شاری تری جیهان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نقوم بووندان

په‌یام

بە پێی (راپۆرتی مەترسییەكانی جیهان) كە لەلایەن (كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی ساڵی 2022) دەرچووە، پێش كۆتایی ئەم سەدەیە، پێنج شاری گەورە نقوومی ژێرئاو دەبن بەهۆی كاریگەرییەكانی گۆڕانی دڕاماتیكی كەش و ئاوو هەوا لە دیاردەی قەتیسبوونی گەرمیی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای جیهانیی و ئینجا توانەوەی سەهۆڵەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاو دەریاكان كە بریتین لە:

(بانكۆك) ی پایتەختی (تایلەند)
لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایانكرد كەوا (بانكۆك) لە ساڵێكدا بەڕێژەی 2 سانتیمەتر نقوومی ژێر ئاوی دەریا دەكەوێ، ئەمە جگە لەوەی خودی ئەو ناوچەیە هەموو ساڵێك دووچاری بارانبارینی بە لێزمەو سەرهەڵدانی لافاوی گەورەش دەبێتەوەو پێشبینی دەكرێ تا سنووری ساڵی 2050، نزیكەی 30% ئەو شارە ژێر ئاو بكەوێت.

(نیوئۆڕلیانز) لە (ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا)
بە پێی هەڵكەوتە جوگرافییەكەی، نیوەی خاك و رووبەری شاری (نیوئۆڕلیانز) كە گەورەترین شارەكانی ویلایەتی (لویزیانا) یە، نزمترە لە ئاستی رووی دەریاوە، وە لە ساڵی 2005 كەوتە ژێر شاڵاوی باهۆزی كاوڵكاری (كاترینا) و بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی 2000 كەس.

(ڤینیسیا) لە (ئیتاڵیا)
هەر لە بنەڕەتەوە، شاری (ڤینیسیا) لەسەر 120 دورگەی ئاست نزمدا بونیاتنراوە، بەڵام لە ئێستاوە، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا، ئاستی بەرزبووەوەی ئاو بەشێك لە ناوچەكانی نقووم دەكات و لە رواڵەتەوە ئەمە بۆ گەشتیاران شتێكی ئاساییە، بەڵام بۆ دانیشتوانەكەی وانییە و لە داهاتووشدا بارودۆخەكەی مەترسیدارتر دەبێ.

(بەسرە) لە باشووری (عێراق)
لەنێو ئەو شارە، كە نزمترین ئاستی هەیە لەگەڵ رووی دەریا بە بەراورد لەگەڵ شارەكانی دیكەی عێراقدا، تۆڕێك لە كەناڵی ئاوی پاك و سازگار هەبوون ئێستا پڕبوونە لە زبڵ و خاشاك و گیراون، ئیدی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریاو دەریاكان، كە بێگومان كەنداوەكانیش لەگەڵیان و لەكاتی روودانی هەر لافاوێكیش ئەوا بەشێكی زۆری ئەم شارە دووچاری كارەساتی نقوومبوون دەبێتەوە.

(كۆلكاتا) لە (هیندستان)
لە بنەڕەتەوە ساڵانە ئەو شارە دووچاری كێشەو گرفتی زۆر گەورە دەبێتەوە لە روودانی لافاو بەهۆی بارانە وەرزییە زۆر بەخوڕەكانی، بەڵام كێشەی گەورەی (كۆلكاتا) بریتییە لە تۆڕی ئاوەڕۆو زێرابەكانی كە لە (هیندستان) دا بە كۆنترینیان دەژمێردرێت، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت لە سنووری ساڵی 2100 ئاستی ئاوی دەریا وا بەرز ببێتەوە تا ئەو رادەیەی تەواوی شاری (كۆلكاتا) نقووم دەبێ!

وەرگێڕانی: ئەژی چەتۆ حەسەن-  بەرپرسی بەشی راگەیاندن
سەرچاوە:  CNBC Arabia

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنەوە كهولییەكان ساڵانە 800 هەزار كەس لە ئەورووپا دەکوژێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. حاجى فایەقى خێرخواز ڕۆژانە خواردنی گەرم بۆ 150 هەژار دابیندەكات

  • پێش 1 هەفتە

    كەسێك لە غانا بانگەشەی تۆفانێكی هاوشێوەی سەردەمی پێغەمبەر نوح دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    هیندستان.. حەوت فیل بەهۆی خۆپێداكێشانی شەمەندەفەرێكەوە، مرداربوونەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەفغانستان.. پیرەمێردێكی 135 ساڵ لەگەڵ پێنج نەوەی دوای خۆی لە ماڵێكدا دەژین

  • پێش 4 هەفتە

    تویژینەوەیەك: ململانێ جیهانییەكان پاڵنەری سەرەكیی بە موسوڵمانبوونی بەریتانییەكان بووە

  • پێش 4 هەفتە

    سوود و زیانەكانی سیستمی سۆلەر

  • 24/11/2025

    هەتا كەشوهەوا ساردتر بێت، خواست لەسەر گۆشتی قەل و قاز زیاتر دەبێت

سەرەتا