04/01/2022 498 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی لە نێوان گواردیۆلا و مۆرینیۆ کامیان بە باشترین ڕاهێنەر دەزانێت؟

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

کارلۆ ئانچلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی پیپ گواردیۆلا دەکات و بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان ناوی دەبات.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "ماسگیرۆی" ئیتاڵی ئانچلۆتی سەرەتا لەسەر خۆزێ مۆرینیۆ وتی: خۆزێ کەسایەتیەکی گەورەی هەیە و ڕاهێنەرێکی مەزنە، کەسێکە بەردەوام دەیەوێت سەرکەوتن تۆمار بکات، من مۆرینیۆ و ڕۆمام زۆر خۆش دەوێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت ئاستی ئینتەر میلان لە دوای ڕۆیشتنی کۆنتی و لوکاکۆ و حەکیمی ڕایگەیاند، یانەکە لەگەڵ سیمیۆنی ئینزاگی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی، ئینزاگی یانەکەشی گەیاندۆتە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ، پێیشی وایە قەرەبووی ڕۆیشتنی لوکاکۆ و حەکیمی کردۆتەوە.

سەبارەت بەوەی ئایا گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری مێژووی تۆپی پێیە کارلۆ وەڵامی دایەوە و وتی: پیپ یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکان لە جیهاندا، پۆلێنکردنی وەک باشترینی مێژوو قورسە، چونکە گەورەی ڕاهێنەر بە سەرکەوتنەکانی دەپێورێت، بەڵام مەرج نییە ئەوە تەنیا پێوەر بێت بەڵکو بیرۆکە و نوێگەری و شێوازی ڕاهێنانکردن دەتوانێت وەک ڕاهێنەرێکی گەورەت لێ بکات.

لە کۆتایدا باسی لە یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانیش کرد و ڕایگەیاند، ئەو ڕاهێنەرەی زۆر خۆش دەوێت چونکە کەسێکە هاوشێوەی مۆرینیۆیە، ڕاهێنەرێکی دیاریکراو و زۆریش زیرەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا