03/01/2022
988 جار خوێنراوەتەوە
بەرشەلۆنە لە ئەنجامدانی سێیەم گرێبەستی ئەم زستانە نزیک دەبێتەوە
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆراتا چڕ کردۆتەوە و نزیکە لەوەی سێیەم
گرێبەستی خۆی لەم مێرکاتۆی زستانەیەدا ڕابگەیەنێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە
دەنگۆی گرنگیدانی یانەی بەرشەلۆنە بە ئالڤارۆ مۆراتا لە میدیاکانەوە بڵاوبۆتەوە،
لە نوێترین هەواڵیشدا خافی میگێلی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای
کردووە، یانەی بەرشەلۆنە بە ڕێژەی %95 گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکەی یەکلایی
کردۆتەوە و تەنیا چەند وردەکارییەکی ئاسانی ناو گرێبەستەکە ماوە و یاریزانەکەش لە
پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ چاڤی ئامادەی خۆی بۆ جێهێشتنی یۆڤانتۆس و پەیوەندیکردنی
بە بلاوگراناوە نیشان داوە و گرێبەستەکەشی سەرەتا بە خواستن دەبێت دواتر لەگەڵ
مافی کڕینەوەی.
لای خۆشییەوە
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئاماژەی بەوە کردووە، یانەی یۆڤانتۆس
ڕێگری لە ڕۆیشتنی مۆراتا ناکات، بەڵام سەرەتا دەیەوێت شوێنگرەوەی دیاری بکات دواتر
یاریزانەکە بداتە بەرشەلۆنە.
جێی ئاماژەیە مۆراتا
گرێبەستی تا هاوینی 2023 لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیە و ئەم وەرزەش کۆتا
وەرزی خواستنەکەیەتی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس، واتا هاوینی ئەمساڵ یاریزانەکە
خواستنەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کۆتایی دێت و بەرپرسانی خانمەپیرەکەش پلانی
کڕینەوەی هەمیشەییان بۆ مۆراتا نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە