28/12/2021 1009 جار خوێنراوەتەوە

مباپێ: لە پاریس سانجێرمان دەمێنمەوە و ناچمە ڕیاڵ مەدرید

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کیلیان مباپێی فەڕەنسی ڕایگەیاند، لە مێرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناکات و لە یانەی پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.

 لە میانی نوێترین دیداریدا لەگەڵ تۆڕێ هەواڵی "CNN سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە مێرکاتۆی زستانەدا، مباپێ وتی: لە مێرکاتۆی زستانەدا ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان جێناهێڵم و لە پاریس زۆر دڵخۆشم، لە پاریس سانجێرمان کۆتایی بەم وەرزە دەهێنم و تەواوی توانای خۆم بۆ بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ و لیگ وەن و جامی فەڕەنسی بەکار دەهێنم.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا و لە بارەی داهاتوویەوە، مباپێ ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا کاتی ئەوە نییە باسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بکات و تەنیا بیر لەوە دەکاتەوە شکست بە ڕیاڵ مەدرید بهێنن.

لە بە شێکی دیکەی قسەکانیدا یاریزانە فەڕەنسییەکە ڕایگەیاند، پەشیمان نییە لەوەی لە هاوینی ڕابردوو گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید شکستی هێناوە، لەبەر ئەوەی ڕاستگۆیانە قسەی کردووە و کەسیش ناتوانێت سەبارەت بە هەستە تایبەتییەکانی هیچ شتێکی خراپ بڵێت، هەروەها وتیشی: من خۆشحاڵ بە مانەوەم لە پاریس و یاریکردن لەگەڵ مێسی و یاریزانەکانی دیکە.

لە کۆتایی قسەکانیدا مباپێی دەڵێت: پاریس شاری من و فەڕەنساش وڵاتەکەمە، لەبەر ئەوە دڵخۆشم کە لێرەم و شانازییەکەی گەورەیە بۆ من لەگەڵ مێسی یاری دەکەم و دەمەوێت چێژ لە یاریکردن لەگەڵ لیۆ وەربگرم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا