28/12/2021 467 جار خوێنراوەتەوە

پۆگبا بڕیاری خۆی داوە و پەیوەندی بە یەکێک لەم سێ یانەیەوە دەکات

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی سێ یانەی دیاریکردوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یەکێکیانەوە بکات.

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، پۆگبا ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی یان ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە بکات.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردەوە، پلانی سێیەمی یاریزانە فەڕەنسیەکە گەڕانەوەیە بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

گرێبەستی پۆگبا هاوینی 2022 لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی دێت و یاریزانەکەش ئازادە لەوەی پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات کە دەیەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کڵۆپ: دڵنیام تەواوی یانەکە پەیوەندی بە جێڕاردەوە دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ: هەرگیز ئامۆژگاری مباپێ ناکەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پیکێ واز لە بەرشەلۆنە ناهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جێڕارد: دەبێت بەرانبەر مان. سیتی ئەم کارە بکەین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی، بایرن میونخ چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پیکێ: مۆرینیۆ وای لە یاریزانەکانی ڕیاڵ کردبوو وەڵامی سڵاوی ئێمەیان نەدەدایەوە

  • پێش 1 هەفتە

    نهێنێ کۆبوونەوەی بریکارەکەی مانێ لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونخ ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بزانە سیمیۆنی ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ ڕیاڵ دەکات؟ وەڵامی ئانچلۆتی بۆ قسەکەی چێبووە؟

سەرەتا