27/12/2021 477 جار خوێنراوەتەوە

ڕاڵف: یاریزانێکی مانچستەر یونایتد داوای ڕۆیشتنی کردووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرای دەکات، ئانتوانی مارسیاڵی هێرشبەری یانەکەی هەست دەکات کاتی ئەوە هاتووە یانەیەکی دیکە بۆ یاریکردن هەڵبژێرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆیشتنی لە یانەکە قورسە.

لە میانەی لێدوانێکی بۆ پێگەی "گۆڵ"ی جیهانی سەبارەت بە داهاتووی مارسیاڵی هێرشبەری یانەکەی، ڕاڵف ڕانجنیکی ڕاهێنەری نویێ مانچستەر یونایتد ئاشکرای کرد، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لە نێوانی ئەو و مارسیاڵدا، یاریزانەکە ئەوەی بۆ ڕوونکردۆتەوە کە دوای حەوت ساڵ ئیدی هەست دەکات کاتی ئەوەیە یانەکەی بگۆڕێت و بچێتە یانەیەکی دیکە.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان وتی: سەبارەت بە مارسیاڵ پێویستە گرێبەستێک بێتە پێشەوە کە تەنیا لە بەرژەوەندی یاریزانەکەدا نەبێت، بەڵکو دەبێت لە بەرژەوەندی یانەکەشدا بێت، ئەوەندەی منیش ئاگادار بم تا ئێستا هیچ ئۆفەرێک لە لایەن هیچ یانەیەکەوە بۆ گواستنەوەی مارسیاڵ پێشکەش نەکراوە و بەو جۆرەش بێت یاریزانەکە جارێ لە یانەکە دەمێنێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ڕاڵف وەک پەیامێک بۆ مارسیاڵ باسی لەوە کرد، ئەو وەک ڕاهێنەر لە خواستی یاریزانەکە تێدەگات، بەڵام گرنگیشە دۆخی یانەکە لە بەرچاو بگرێت، ئێستا یانەکە بە دۆخێکی کۆرۆنادا تێدەپەڕێت و لە سێ پاڵەوانێتی ڕکابەری دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا