25/12/2021 616 جار خوێنراوەتەوە

وادەی ڕاگەیاندنی گرێبەستی تۆرێس لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکرێت

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاریی بۆ ڕاگەیاندنی گرێبەستی فێران تۆرێس و پێشکەشکردنی بە میدیاکان دەکات.

 پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زۆربەی سەرچاوەکانی کەتەلۆنیا و فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی جیهانی ئەوەیان بڵا وکردەوە، کە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتن و تەنیا ڕاگەیاندنی فەڕمی ماوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە یانە کەتەلۆنییەکە بەفەڕمی گرێبەستی تۆرێس  ڕادەگەیەنێت و ڕۆژی دواتر لە یاریگایی کامپنۆ پێشکەشی میدیاکانی دەکات.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت تۆرێس یەکەم یاریی خۆی بە درێسی بەرشەلۆنەوە رۆژی چوارشەممە  19ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو لە لالیگا بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا ئەنجام بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

سەرەتا