25/12/2021 560 جار خوێنراوەتەوە

ئارتێتا: تەنیا یەک داواکاریم لە ئۆبامیانگ هەیە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ڕایدەگەیەنێت، بەرانبەر ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەکەی نایەوێت دیکتاتۆرانە مامەڵە بکات  و تەنیا داوای پابەندبوونی لەو یاریزانە کردووە.

لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی "میترۆ"ی بەڕیتانی سەبارەت بە گرفتەکانی ئارتێتا لەگەڵ ئۆبامیانگ ئەو ڕاهێنەرە سەرەتا دەڵێت: من نامەوێت دەسەڵاتەکانی خۆم بسەپێنم و بە شێوەیەکی دیکتاتۆرانە مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکەدا بکەم، تەنیا شتێک کە من داوام کردووە و ڕێزگرتن و پابەندبوون بووە بە ڕێنماییەکانی یانەکەوە، ئەگەر داوای ئەمەش نەکەم پێموایە باشترە جانتاکە بپێچمەوە و بڕۆم بۆ شوێنێکی دیکە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی گەنەرز ڕایگەیاند، من داوا لە کەس ناکەم هەموو جارێک تۆپەکە بخاتە گۆشەی 90ی گۆڵەکەوە، بەڵام داوا دەکەم هەموو ڕۆژێک کاری دروست بۆ ئەم یانەیە بکەن.

لە کۆتایشدا سەبارەت بە یاریکردن یان نەکردنی ئۆبامیانگ بەرانبەر نۆرویچ سیتی لە یارییەکانی بۆکسن دەی لە ڕۆژی یەکشەممە ئارتێتا وتی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی یارییەکە بڕیار لەسەر پێکهاتەکە دەدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

سەرەتا