25/08/2019
1909 جار خوێنراوەتەوە
داقووق.. هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر یاریگایه‌ك ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
په‌یام
هێرش و په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
له ڕأگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرایكرد: له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌ی شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند كرایه سه‌ر یاریگایه‌ك له شارۆچكه‌ی داقووق له باشووری كه‌ركووك، 15 هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون.
ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش، ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی یاریگایه‌كی تۆپی پێ له نزیك مه‌زارگه‌ی ئیمام زه‌ینولعابدینی شارۆچكه‌ی داقوق كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دووان له گوللـه هاوه‌نه‌كان كه‌وتوونه‌ته نێو یاریگاكه و دووانی دیكه‌یش له ده‌ره‌وه ته‌قیونه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیش بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كدارییش دروست بووه، به‌و هۆیه‌وه به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق شه‌ش هاوڵاتی كوژراون و نۆی دیكه‌ش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە