20/12/2021 611 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ سێشەممە، دیارده‌ی وه‌رگه‌ڕانی زستانه ‌ڕووده‌دات

په‌یام

بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان، رۆژی سێشەممە، 2021.12.21 كاتژمێر 07:00ی ئێوارە بە كاتی هەولێر، دیاردەی   (وەرگەڕانی زستانە Winter Solstice) روودەدات، واتە یەكەم رۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باكووری هەسارەكەمان دەستپێدەكات، وە ئەو رۆژەش درێژترین شەوی تێدایە كە ماوەكەی دەگاتە 14 كاتژمێرو 7 خولەك و ماوەی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات، كە دەگاتە 9 كاتژمێرو 53 خولەك و ماوەی وەرزی زستانیش بە گشتیی 88 رۆژو 23 كاتژمێرو 34 خولەك دەبێت.

هەر لەو رۆژەدا، وە بەپێی لاریی گۆشەیی خولانەوەی تەوەریی زەوی لەسەر خولگەكەیدا، تیشكی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر (خولگەی گیسك) لە نیوەگۆی باشووری زەوی، هەربۆیە تیشكی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەكشێ تا دەگاتە ئاستی 23 پلەو 26 خولەك بەرەو باشوور، كە ئەمەش واتای كشانێكی زۆر دەنوێنێ لە تیشكی خور لە نیوەگۆی باكوور بەرەو باشوور، ئەوكاتە بۆ دانیشتوانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێكی وەرزی هاوینە، واتە (وەرگەڕانی هاوینە Summer Solstice) دەبێت.

كەواتە هۆكاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و رۆژو دابەزینی پلەكانی گەرما لە نیوەگۆی باكووری زەوی هۆكارەكەی بۆ لاربوونەوەی تیشكی خۆرە، نەوەك دووركەوتنەوەو نزیكبونەوەی زەوی لە خۆر، چونكە لە راستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوگۆی باكووری زەویدا كاتێك روودەدات كە هەسارەكەمان لە نزیكترین خاڵدایە لە گەڵ خۆر، كە بۆ ئەمساڵ دەگاتە 147 ملیۆن و 99 هەزارو 760 كم، وە ئەمەش پێچەوانەی تەواوی بیروبۆچۆنی زۆربەی زۆری هاوڵاتیانە، بە تایبەتی ئەوانەی زانیاریان سنوودارو كەمە لە بواری فەلەكناسیدا!

لە هەمان كاتدا، وە بەو پێیەی ئەو ناوچانەی دەكەونە نێو بازنەی جەمسەریی باكوور لە هێڵە پانییە بەرزەكان، خۆر یەگجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەكەوێتەوە تا وای لێدێت بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت! بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ناوچەكانی نێو بازنەی جەمسەریی باشووردا خۆر بۆماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە كاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی رۆژئاوا دەبێ و پاشان بۆ باكووری رۆژئاواو ئینجا باكوور و پاشان بۆ باكووری رۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە رۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە ناوەڕاستی ئاسمان.

جێگای ئاماژەپێدانە كەوا تەواوی دیاردەكانی هەڵگەڕانەوەی زستانە لە نیوەگۆی باكوور لە 20 – 21 – یان 22ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێكدا روودەدات، بەڵام یەگجار زۆر بە دەگمەنی لە 23ی كانوونی یەكەمدا روودەدات، بۆیە، دوایین هەڵگەڕانەوەی زستانە لە 23ی كانوونی یەكەمی 1903 روویداو لە 23ی كانونی یەكەمی 2303 دا دووبارە دەبێتەوە، واتە دوای 283 ساڵی دیكە.

ئەژی چەتۆ حەسەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    چیرۆکێکی تاڵ.. لەو کاتەى لە ئێران بەدیل گیراوە کەسوکارەکەى لە هەڵەبجە کیمیاییباران کراون

  • پێش 4 هەفتە

    ئەمریكا.. چوار کەس لە 90 چركەدا بایی دوو ملیۆن دۆلار زێڕیان دزی

  • 02/08/2025

    لە بەریتانیا (محەمەد) یەكەم ناوە بۆ منداڵان و ناوى (یەحیا)ش هەڵكشاوە

  • 02/08/2025

    پیاوێکی ١٠٣ ساڵەی قەزای سەیدسادق، ٧٠ ساڵە خزمەتی مزگەوت دەکات

  • 28/07/2025

    جووتیارێكی خورماڵ قەڵەمی تووتڕكی چاندووە و بیرۆکەکەى سەرکەوتوو بووە

  • 25/07/2025

    ئامێرێك پەرەپێدراوە كە لە وشكترین بیابانەكانیشدا ئاو لە هەواوە بەرهەم دەهێنێت

  • 19/07/2025

    دوای 20 ساڵ مانەوەى بەبێهۆشی، شازادەکەى سعودیە کۆچی دوایی کرد

  • 27/06/2025

    چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

سەرەتا