13/12/2021
573 جار خوێنراوەتەوە
پرسه‌نامه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ئیبڕاهیم مه‌مه‌نداوه‌یی
په‌یام
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ئیبڕاهیم
مه‌مه‌نداوه‌یی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی حاجیاوا، مامۆستا عه‌لی باپیر
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو
ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحیم
مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا
عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن
يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا
به‌ڕێزان كه‌س‌و كار‌و بنه‌ماڵه‌و كوڕه‌كانی مامۆستا
مه‌لا ئیبڕاهیم مه‌مه‌نداوه‌یی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی حاجیاوا
السلام علیكم ورحمة الله
له قووڵایی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشییتان لێده‌كه‌م
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای زێده به‌ڕێزو خۆشه‌ویستمان مامۆستا مه‌لا ئیبڕاهیم مه‌مەنداوه‌ییه‌وه.
بێگومان كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ئیبڕاهیم كه‌لێنێكی
گه‌وره‌ی هه‌یه، له خوای میهره‌بان ده‌پاڕێمه‌وه به‌هه‌وڵ‌و هیممه‌تی هه‌موولایه‌ك
ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكرێته‌وه، مامۆستا مه‌لا ئیبڕاهیم كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری
ناوچه‌كه بوو و، پیاوێكی به‌هه‌ڵوێست‌و حه‌قبێژ بوو، مامۆستای كۆچكردوو مێژوویەكی
دێرینی هه‌یه له كار‌و چالاكیی ئیسلامیی‌و بانگه‌وازو حه‌قدا.
ئومێدم وایه كه مامۆستا به‌ده‌ستی پڕ‌و توێشووی
باشه‌وه ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كردبێ‌و به‌سه‌ربه‌رزیی گه‌ڕابێته‌وه بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار،
خوا پله‌و پایه‌ی به‌رزو به‌رزتر بكات‌و سێبووریی‌و ئارامییش به‌سه‌ر دڵی ئێوه‌و ئێمه‌شدا
بڕێژێ.
دیاره من له سه‌رفه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم، ئه‌گه‌رنا
ده‌بوایه له پرسه‌و ماته‌مینییه‌كه‌ی ئاماده‌بوومایه.
دووباره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاڕاسته‌ی هه‌موولایه‌ك
ده‌كه‌م
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
براتان: عه‌لی باپـیـر
12\12\2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە