11/12/2021
298 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن و رێكخستن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
پەیام
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن و رێكخستن، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی به‌رپرسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بریاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی پێشوو كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه به مه‌به‌ستی دانانی پلانی چوار ساڵه بۆ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ، بریاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له برایانی كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن و رێكخستن و نوێنه‌ری مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان، كه پلانێك بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاماده‌بكه‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن. دواتر سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م پلانه ده‌توانن پلانی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌بێ بۆ ئیش‌و كاره‌كانیان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له گرنگیدان به كاری رێكخراوه‌یی له ناو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ درا و له‌و باره‌یه‌وه به پێویست زانرا گرنگی به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بدرێت و حزب پشتیوانیان بكات.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك بریار و راسپارده ده‌ركران تا كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە