06/12/2021 442 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵ: ئیدانەی ئەو کارە ترسنۆکانانە دەکەین کە دەکرێنەسەر پێشمەرگەو گوندە کوردنشینەکان

پەیام 

مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵ لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی سەرجەم ئەو کارە ترسنۆکانانە دەکات کە دەکرێنەسەر گوندە کورد نشینەکانی ناوچەکە و  هێزەکانی پێشمەرگە.

بەپێویستیشى دەزانێت هەرچی زووە حکومەتی هەرێم بەهانای ئەو گوندانەوە بچێت و بەرگریان لێ بکات.


ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە:-

بەیاننامەی مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ئێمە لە مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئیدانەی سەرجەم ئەو کارە ترسنۆکانانە دەکەین کە لەم دووایەدا ڕوویانداوە بۆ سەر گوندە کورد نشینەکانی ناوچەکە و هێزەکانی پێشمەرگە ، بەداخەوە بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی کە دروستبووە لەدوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و نەگەڕانەوەی پێشمەرگە و نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەو ناوچانە و  دروستبوونی بۆشایی ئەمنی کەماوەیەکە شەوانە گوندەکانی سنوری کەرکوک بەگشتی و کوردنشینەکان بە تایبەتی ئەکەونە بەر هێرش و پەلاماری گروپە چەکدارەکانی داعش و بەوهۆیەوە بەشێک لەو گوندە کوردنشینانە چۆڵکراون و مەترسی تەواو لەسەر ژیانیان دروستبووە. 

*. ئێمە وەکو کۆمەڵی دادگەریی داوا دەکەین. 

*. پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە  لەگەڵ سوپای عێراق لەو ناوچەیە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات بە دانیشتوانی ئەو گوندانە. 

ڕاگەیاندنی مەڵبەندی کەرکووک کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 2 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

  • پێش 3 هەفتە

    دەرچووانی خوێندنگەی عەبدوڵڵای كوڕی عومەر ئاهەنگێكیان لە سلێمانی بۆ ڕێكخرا

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر سەردانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات

  • 19/09/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

سەرەتا