05/12/2021
271 جار خوێنراوەتەوە
مه‌خمور.. شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵاى کۆمەڵ به‌شداریی پرسه‌ی سێ برا شه‌هیده‌كه‌ى کرد
پەیام
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌شداریان له پرسه‌ی ئه‌و سێ برایه كرد كه له چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له گوندی خدرجیجه‌ی دامێنی چیای قه‌ره‌چوغ بوونه قوربانی.
عه‌بدولستارمه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بوونه قوربانی رایگه‌یاند: ئه‌و چه‌ك و زرێپۆشانه‌ی به‌رپرسان ماڵ و ڤێلاكانی خۆیانی پێ قایم ده‌كه‌ن و له شاره‌كاندا كۆیده‌كه‌نه‌وه، پێویسته به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێ قایم بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ركات داعش هێرشى هێنا به‌مشێوه‌یه قوربانییه‌كی زۆر له‌نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا نه‌درێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە