02/12/2021 238 جار خوێنراوەتەوە

بلینكن: گه‌ر روسیا له‌ پرسی ئۆكرانیا رێكاری سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر؛ باجێكی قورس ده‌دات



په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن داوای لە مۆسکۆ کرد کە کۆتایی بە پلانە سەربازییەکانی بهێنێت و رایگەیاند، لە ئەگەری گرتنەبەری رێگای پێکدادان لە پرسی ئۆکراینادا ئەوا وا لە رووسیا دەکەن کە باجێکی قورس بدات.
ئانتۆنی بڵینکن لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە لە ریگا پایتەختی لاتیڤیا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامداو رایگه‌یاند: "بە روونی ئەوەمان راگەیاند کە ئەگەر رووسیا لە پرسی ئۆکراینادا رێگای پێکدادان بگرێتەبەر، ئەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی دەدەینەوە کە زنجیرە سزایەکی ئابووری کاریگەر کە پێشتر خۆمان لێ بەدوورگرتبوو، دەگرینەبەر".
وتیشی: "بانگەواز لە رووسیا دەکەین کە بۆ ئەوەی ھێزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و کاتی ئاشتی، ئه‌و کۆکردنەوە سەربازییه‌ پێچەوانە بکاته‌وه‌، چەکە قورسەکان و ھێزەکانی لە ھێڵی بەریەککەوتن لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا بکشێنێتەوە، لە ھەوڵەکانی ناسەقامگیریی ئۆکراینا خۆی بە دوور بگرێت و واز لە پلانەکانی چالاکی سەربازیی بھێنێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ناتۆ بۆ ئاسایشمان خاوەنی گرنگییەکی ھەستیارە. لەسەر بەھا ھاوبەشەکان بنیات نراوە. ھێزێکی بەھێزە بۆ ئەورووپا و ئەمریکای باكوور".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: له‌ ناوچه‌ی‌ دۆنیتسك له‌ ئۆكرانیا به‌ره‌وپێشچوونمان تۆمار كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا بەرفراوانترین هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ئۆكرانیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری سی ئای ئەی: بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران چەند ساڵێك گەڕایەوە دواوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم: دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران پێویستى بە ڕێككەوتنە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پرۆژەیەك لە كۆنگرێس بۆ سنورداركردنی ترەمپ لە بەشداریی جەنگ ڕەتكرایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئەگەر ئێران بیر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە هێرشی دەكەمەوە سەر

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك.. سەركەوتنی موسڵمانێك لە هەڵبژاردنەکان هەڵمەتەكانی دژ بە موسڵمانانی زیادكردووە

سەرەتا