02/12/2021
172 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی كۆمەڵ: پەیام دەنگێکی بڵندو دلێر بووە دژی گەندەڵی و ستەمکاری و سەرکوتکردن
پهیام
فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی ئاسمانیی پهیام دهكات و راشیدهگهیهنن، ئەگەرچی پەیام زمانحاڵی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە، لە هەمان کاتدا میدیایەکی سەنگین و سەنگەرێکی مەحکەمی داکۆکیکردن بووە لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگێکی بڵند و دلێریش بووە دژی گەندەڵیی و ستەمکاریی و سەرکوتکردن .
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خۆشەویستان و ئازیزان
ڕاگەیەندکاران و ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی ئاسمانیی پەیام
بەناوی فراکسیۆنەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان، چواردەیەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی پەیام لە خۆمان و ئێوە و هەموو خەڵکی مسوڵمان و عەدالەتخوازی کوردستان پیرۆز دەکەین .
ئەگەرچی پەیام زمانحاڵی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە، لە هەمان کاتدا میدیایەکی سەنگین و سەنگەرێکی مەحکەمی داکۆکیکردن بووە لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگێکی بڵند و دلێریش بووە دژی گەندەڵیی و ستەمکاریی و سەرکوتکردن .
دەخوازین ساڵی نوێی کارکردنتان، پڕ بێت لە داهێنان و پێشکەوتن و بە وەرزی نوێی بەرنامە و پڕۆگرامی باشتر و پێویستتر وەڵامی داخوازیی و ئەرکەکانی ئەم قۆناغە بدەنەوە .
پیرۆزباییتان لێدەکەین و مۆفەق و سەرکەوتوو و سەرفرازبن و دەستی ماندوبونتان دەگوشین .
فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
هەولێر
١ ـی ١٢ ـی ٢٠٢١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە