01/12/2021 1204 جار خوێنراوەتەوە

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه‌ باران ده‌بارێت

په‌یام

كه‌شناسیی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و ئاسمان له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند بە گوێرەی تازەترین پێشبینییەکان ئەمشەو ئاسمانى ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان و کرکووک هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین بە شێوەى نمەباران و بارانى مام ناوەند.

هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ پێشبینى دەکرێت ڕێژەى باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین زیاتر بێت لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانى باکورى ڕۆژهەڵات.

وتیشی: ئەگەرى باران بارینى مام ناوەند هەیە لە سەنتەرى شارەکانى هەولێر و کرکوک و هەڵەبجە و سلێمانى

كه‌شناسی ڕێژه‌ی باران بارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوكرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

دهۆک دڵۆ دڵۆپ
زاخۆ 5.1 ملم
کانى ماسى 5.2 ملم
باتوفە 2.6 ملم
سمێلان 1.0 ملم
سیدەکان 0.6 ملم
بارزان 1.2 ملم
دوکان 0.6 ملم
سۆران 0.6 ملم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فڕاكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    گردبوونه‌وه‌ی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کێ ڕێگەى دا دروشمەکانى هاوڕەگەزبازى لە سلێمانى دروست بکرێت؟

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق : مه‌رج نیه‌ بارودۆخی‌ هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ به‌ره‌وام بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان.. خۆڵبارین به‌رده‌وامه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكەخانەی سلێمانی دووبارە گەشتەكانی راگرتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى..بەهۆى خۆڵبارینەوە 80هاووڵاتى سەردانى بەشەفریاکەوتنەکانیان کردووە

سەرەتا