01/12/2021
170 جار خوێنراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ: په‌یام له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا ده‌مێنینه‌وه
په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی په‌یامدا ستراتیژ و ئامانجی نوێی كه‌ناڵی په‌یام ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له پاڵ بره‌ودان به هه‌واڵی سیاسی، كۆمه‌ڵێك به‌رنامه و پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و ئایینی بۆ كه‌ناڵه‌كه زیاد ده‌كرێت.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت "ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵه‌كه هه‌میشه خزمه‌تكردن ده‌بێت به بینه‌ران و له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا ده‌مێنینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پاراستنی به‌ها نیشتیمانییه‌كان ئه‌ركی سه‌ره‌كییان ده‌بێت و له پێناو پاراستنی كلتوور و داب و نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە