01/12/2021
178 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. ره‌زامه‌ندی نیشاندرا به پێدانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا
په‌یام
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه ره‌زامه‌ندی نیشانداوه تا هاوڵاتییان و كارمه‌ندانی دۆزی سێیه‌می پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به‌هۆی پێشهاته‌كانی په‌تای جیهانیی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و به‌ئامانجی زیاتركردنی به‌رگریی له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوودمه‌ندبوون له پێكوته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ره‌زامه‌ندی نیشاندراوه كه دۆزی سێیه‌می پێكوته بدرێت به هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، دۆزمی سێیه‌می پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ساڵاچوو، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و هاتووه "دوای هه‌شت مانگ له وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌م، هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، ده‌توانن دۆزی سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن".
به پێی زانیاریه‌كانی ته‌ندروستی عیراق تا ئێستا، حه‌وت ملیۆن و 424 هه‌زار و 101 كه‌س له عێراق، دۆزی یه‌كه‌م و دووه‌می پێكوته‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە