01/12/2021
226 جار خوێنراوەتەوە
سكرتێری ناتۆ: رووسیا و چین هه‌وڵی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز ده‌ده‌ن
په‌یام
یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، رایگه‌یاند رووسیا و چین هه‌وڵی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز ده‌ده‌ن و فشار له‌سه‌ر دیموكراسیی و ئازادییه‌كان له جیهاندا دروست ده‌كه‌ن".
یانس ستۆڵتنبێرگ له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی ریگا له پایته‌ختی لاتڤیا كه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی له‌سه‌ر "دیدی ناتۆ بۆ ساڵی 2030" پێشكه‌ش كرد.
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند "رووسیا و چین شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێكده‌ده‌ن، وتیشی : دیموكراسیی و ئازادییه‌كان له‌ژێر گوشاری زۆردان.
سكرتێری گشتیی ناتۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له كاتێكدا دیموكراسیی به‌هێز ده‌كرێت، پێویسته هێزی سه‌ربازییش به‌هێز بكرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌و سیستمه.
وتیشی: "له جیهانێكی پێشبینی نه‌كراودا، پێویسته توانا و به‌رگریمان به‌هێز بكه‌ین".
یانس ستۆڵتنبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناتۆ په‌یمانی ئه‌مریكای باكوور و ئه‌ورووپایه و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه جیهانییه‌كان بووه‌ته‌وه و پێویسته ناتۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌ی ئاسیا-زه‌ریای هێمن و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هێز بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە