01/12/2021 593 جار خوێنراوەتەوە

دواین ئاگادارکردنەوە لە بەرشەلۆنە بۆ دێمبڵی

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دواین ئاگادارکردنەوەدا داوای لە عۆسمان دێمبڵی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەکەی کردووە لە دوو هەفتەی داهاتوودا چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

گرێبەستی دێمبڵی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی ئەم وەرزە بە پایان دەگات و یاریزانەکە لە مانگی داهاتوودا دەتوانێت گفتوگۆی ئازادانە لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات کە مەبەستێتی.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەو یاریزانە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە لە دواین ئاگادارکردنەوەدا تەنیا 15 ڕۆژیان بۆ دێمبڵی داناوە تا ئەوەی وەڵامی کۆتاییان لەبارەی گرێبەستەکەی بداتەوە بەوەی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە یان نایەوێت لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە دەیەوێت لەگەڵ بلاوگرانا بەردەوام بێت بەتایبەتی پاش ئەوەی چاڤی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتووە، بەڵام بریکارەکەی بەبێ هۆکارێکی ڕاستەقینەیی تا ئێستا گفتوگۆکانی دواخستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا