01/12/2021
459 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن پێویست به ترس ناكات
په‌یام
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، نیگه‌رانن له سه‌رهه‌ڵدانی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسه‌كه پێویست به ترسی قووڵ ناكات.
جۆ بایدن دوای وه‌رگرتنی زانیاریی له تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌باره‌ی جۆری ئۆمیكرۆن، لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌وانان دا.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌رهه‌ڵدانی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند، گه‌شتیان بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا سنووردار كردووه، وتیشی: ئه‌م سنوورداركردنه ڕه‌نگه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن هێواش بكات، به‌ڵام ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای كرد هه‌رچی زووه هاووڵاتیانی ئه‌مریكی خۆیان بكوتن یان دۆزی ته‌واوه‌تی ڤاكسینه‌كان وه‌ربگرن، به‌وپێیه‌ی دره‌نگ یان زوو جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
جۆ بایدن باسی له‌وه كرد رۆژ له دوای رۆژ شتی نوێ له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه فێر ده‌بن و له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كاریگه‌رترین ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هێشتا پۆشینی ماسك و وه‌رگرتنی ڤاكسینه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە