01/12/2021
259 جار خوێنراوەتەوە
نرخی نه‌وت له نزمیدا ماوه‌ته‌وه
پەیام
به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ناوی ئۆمیكرۆن، نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له دابه‌زین كرد و گه‌یشته نزمترین ئاست له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا.
دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته 77 دۆلار و دوو سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 73 دۆلار و 22 سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر 09:37ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3،35 دابه‌زینیان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك خاوی برێنت به 70 دۆلار و 77 سه‌نت فرۆشرا.
له هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به 67 دۆلار و 69 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری جیهان دروست كردووه و بووه‌ته‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
بڕیاریشه رۆژی دووی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌ندامانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی بازاڕ و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆببنه‌وه.
لای خۆیه‌وه ئالێكسانده‌ر نۆڤاك جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دوێنێ بۆ رۆژنامه‌نووسان، باسی له‌وه كرد كه له بازاڕی نه‌وتدا هیچ رێوشوێنێكی به‌په‌له نییه كه پێویست بێت به‌هۆی شه‌پۆلی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه‌وه بگیردرێته‌به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە