30/11/2021 582 جار خوێنراوەتەوە

ئانچیلۆتی، مێسی یاریزانێکی زۆر گەورەیە

پەیام سپۆڕت - مەروان تالب

کارلۆ ئانچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند دەبێت بە هایەکی دادپەروەرانە بە باڵۆندۆر بدەین و هیوادارم ساڵی داهاتوو یاریزانێکی ڕیاڵ باڵۆندۆر بباتەوە

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئەتلاتیک بیلباو سەبارەت بە براوەی تۆپی ئاڵتوونی ئانچیلۆتی وتی: دەبێت بە هایەکی دادپەروەرانە بە باڵۆندۆر بدەین بەلام مێسی خەڵاتەکەی بردەوە چونکە یاریزانێکی گەورەیە.

 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی مێرنگی ڕایگەیاند، دڵتەنگ بووە بەوەی بێنزیمە خەڵاتەکەی نەبردەوە، دەبێت هەولێکی زۆر بدات بۆ ئەوەی ئەو خەڵاتە دەستەبەر بکات، هیواداریشە ساڵی داهاتوو یاریزانێکی یانەکەیان ئەو خەڵاتە بباتەوە.

ئانچیلۆتی بەردەام بوو لە قسەکانی و وتی: ڤینیسیۆس جۆنیۆر توانای ئەوەی هەیە باڵۆندۆر بباتەوە و دەبێت هەوڵ بدات بۆ ئەو خەڵاتە چونکە ئەو توانایەکی زۆر باشی هەیە ، کۆرتۆوای گۆڵچیش ئاستێکی باش پێشکەش دەکات بەڵام قورسە گۆڵچییەک ئەو خەڵاتە بباتەوە، بەڵام یاریکردن بۆ یانەیەکی مەزنی وەک ڕیاڵ مەدرید هاوکاری بردنەوەی ئەو خەڵاتەت دەکات.

لەکۆتایدا سەبارەت بە یاری بێلباو ڕایگەیاند، ئەتلاتیکۆ یانەیەکی زۆر باشە لە بەرگریکردندا، و زۆر باش یاری دەکەن، یانەیەکی مونەزەمن لە یاریگادا بەڵام هەوڵێکی زۆر دەدەین سەرکەوتن لەو یارییەدا تۆمار بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا