30/11/2021
326 جار خوێنراوەتەوە
كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌رماڵه‌ی قوتابیان به‌رده‌وامه
په‌یام
كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌رماڵه‌ی قوتابیان به‌رده‌وامه، قوتابییه‌ك قسه‌ی بۆ په‌یام كردووه ده‌ڵێت له هیچ وڵاتێكی دنیا نه‌بووه حكوومه‌ت نه‌توانێت هه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌كانی دابین بكات.
په‌ڕله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا قوتابی ده‌رماڵه‌و مافه‌كانی دیاری كراوه، پێویست بوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی بكردایه به‌دواداچوونی بكردایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە