30/11/2021
862 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق بڵاوكرایه‌وه
په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، جه‌لیل عه‌دنان ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كه له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند.
جه‌لیل عه‌دنان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، 22 ملیۆن و 116 هه‌زار و 368 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
راشیگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، نۆ ملیۆن و 629 هه‌زار و 601 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه كه ده‌گاته 44 له‌سه‌دای كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران و وتی: "به‌پێی یاسا، پابه‌ندبووین به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
وتیشی: "ژماره‌ی ده‌نگه راسته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن و 871 هه‌زار و 612 ده‌نگ كه ئه‌وه‌یش ده‌گاته 92 له‌سه‌دای كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگانه‌یش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 712 هه‌زار و 979 ده‌نگ كه ده‌گاته هه‌شت له‌سه‌دای كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووكراونه‌ته‌وه، دوای په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك له تانه‌كان، به‌بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان، شه‌ش هه‌زار ده‌نگ له ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بۆ وێستگه تانه‌لێدراوه‌كان، گۆڕانكاری له شه‌ش كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران روویداوه .
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی پێشوو كۆمیسیۆن جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئه‌و بنكانه ته‌واو كرد كه تانه‌یان لێ درابوو، دواتر ئه‌نجامی كۆتایی ڕه‌وانه‌ی دادگای فیدڕاڵی كرد بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامه‌كان.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له كاتێكدایه كه به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كان و لایه‌نه شیعه‌كان دژی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن و پێیان وایه ساخته‌كاری گه‌وره له پڕۆسه‌كه‌دا كراوه و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجامه‌كان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە