30/11/2021
260 جار خوێنراوەتەوە
له ئاوه‌كانی نێوان توركیا‌و یۆنان 65 كۆچبه‌ر رزگاركران
په‌یام
لە پارێزگای ئیزمیر له خۆرئاوای توركیا، ٦٥ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا لە کەناراوەکانی ئیزمیر تیمەکان ٣٠ کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
هەروەها لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای مەندەرەس، ٣٥ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان ٦٥ کەس بوون رادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە