29/11/2021
251 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی ورده‌كاری ده‌خاته‌ڕوو
پەیام
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق رایگه‌یاند ده‌ره‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئاشكرا ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له كاره‌كانیان، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان و به‌ڵگه‌كانی تاوان راپێچی لێكۆڵینه‌وه كراون.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و راسپێردراو بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، ڤیدیۆی چركه‌ساتی هێرشكردنه سه‌ر ماڵی كازمیی بڵاوكرده‌وه، به‌وته‌ی ئه‌عره‌جی زانیاری‌یان له‌باره‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه به دوو بۆمب هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌لام یه‌كێك له بۆمبه‌كان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار ناكه‌ن به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه په‌نا بۆ وڵاتانی دۆست ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان.
راشیگه‌یاند ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران رووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆریستانه بووه‌ته‌وه كه تیایدا ژیانی كراوه‌ته ئامانج و نێوان ئه‌و دوو موشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ماڵه‌كه‌ی كراون ته‌نها پێنج مه‌تر نێوانیان بووه كه یه‌كێكیان شوێنی دانیشتن و ئه‌ویتریان شوێنی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە