29/11/2021 1187 جار خوێنراوەتەوە

کێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەستێرەیەکی دروست بووە

پەیام سپۆڕت - مەروان تالب

داهاتووی سێرجی ڕۆبێرتۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا ڕوون نییە و پاش چەندین کۆبوونەوە تا ئێستا نەگیشوونەتە ڕێککەوتن.

 

 ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە لە هەواڵێکدا ئەوەی ڕاگەیاندووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆبێرتۆ لەگەڵ یانەکە کێشەی تێکەوتووە ئەوەش سەرەڕای ئەوەی چاڤی داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکی کردووە.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ماوەی زیاتر لە یەک مانگ و نیوە پەیوەندی نێوان  یاریزانەکە و کارگێڕی بەرشەلۆنە ڕاگیراوە، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە گفتووگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکی دەست پێبکەنەوە.


سەرچاوەکە باسی لەوەش کردوە، هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی ڕۆبێرتۆ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاریزانەکە ئامادە نییە موچەکەی کەم بکاتەوە، ئەمەش کارگێڕی بەرشەلۆنەی دوودڵ کردووە.

لە کۆتایدا مۆندۆ ڕایگەیاند،ئەگەر گفتووگۆکان بەو شێوەیە بەردەوام بن و ڕۆبێرتۆ موچەکەی کەم نەکاتەوە یانەکە ناچار دەبێت لە گواستنەوەی زستانە دەستبەرداری یاریزانەکە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا