29/11/2021
231 جار خوێنراوەتەوە
فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ریتانیا: به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگره له پرسی كۆچبه‌راندا
په‌یام
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا،
جێرالد دارمانین داوای له به‌ریتانیا كرد له پرسی كۆچبه‌راندا 'به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت'
و رایگه‌یاند "به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابووه‌ته‌وه، به‌ڵام له
جیهان جیانه‌بووه‌ته‌وه. پێویسته به‌ریتانیا هه‌لی هاتنه‌ناوه‌وه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه
بڕه‌خسێنێت كه داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن".
جێرالد دارمانین و
هاوتا ئه‌ڵمانی، هۆڵه‌ندی، به‌لجیكی و ئه‌ندامی به‌رپرسیار له كاروباری ناوخۆیی كۆمیسیۆنی
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یلڤا جۆهانسۆن له‌باره‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا
و به‌ریتانیا دوای گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٢٧ كه‌س له ده‌ریای مانش كۆبوونه‌وه‌یەکیان
له شاری كالایس، ئه‌نجام دا.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا،
جێرالد دارمانین دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،
ویستی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك خراوه‌ته روو بۆ بەرگرتن له‌و جۆره رووداوانه و
دووپاتی کردەوە کە پێداگرن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤ.
جێرالد دارمانین داوای
له به‌ریتانیاش كرد له پرسی كۆچبه‌راندا 'به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت' و گوتی:
"به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابووه‌ته‌وه، به‌ڵام له جیهان جیانه‌بووه‌ته‌وه.
پێویسته به‌ریتانیا هه‌لی هاتنه‌ناوه‌وه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه بڕه‌خسێنێت كه
داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە