28/11/2021 382 جار خوێنراوەتەوە

جۆرجینیۆ: شایستەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونیم

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

جۆرجینیۆی ئیتاڵی ئاماژە بەوە دەکات خۆی بە پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵوتنی دەزانێت و پپێشی وایە شآیستەی ئەو خەڵاتەیە.


لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی پلاسەری بەڕازیلی جۆرجینیۆی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی چێڵسی وتی: بەڵێ من خۆم بەپاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەزانم، چونکە دەستکەوتەکانم و ئاستەکەم لە وەرزی ڕابردوو ئەوە دەردەخات کە شایستەی ئەو خەڵاتەم.

جۆرجینیۆ ئەوەشی ڕاگەیاند، کەم یاریزان هەیە وەک ئەو لە ساڵیکدا نازناوی یۆرۆ و چامپیۆنسلیگ و سۆپەری ئەوروپا بباتەوە، دڵینیام دەتوانم ئەو خەڵاتە ببمەوە چونکە ئامارەکان لەگەڵ چێڵسی و ئیتاڵیا ئەوە نیشان دەدات.

لە کۆتایدا یاریزانەکەی چێڵسی ئاشکرایی کرد، بە دڵنییایەوە خۆم بە مێسی و ڕۆناڵدۆ یان نێماڕ و مباپێ بەراورد ناکەم، چونکە ئەوە شتێکی باش نییە.

جۆرجینیۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی نازناوی یۆرۆ بباتەوە و لەگەڵ چێڵسی ئینگلیزیش نازناوی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپی بردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

سەرەتا