28/11/2021 334 جار خوێنراوەتەوە

تا ئێستا ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" لە عێراق بڵاونەبوونەتەوە

په‌یام

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی رایگەیاند، ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی.

ریاز عەبدولئەمیر حەلفی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا پەتای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبووەتەوە و گوتی: " ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبینە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان، دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی و ھەروەھا وەرگرتنی ڤاکسین".

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقیای باشوور سەرھەڵداوە و بڵاوبووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی گوتی: "لەئێستادا، چەندین وڵات لە ترسی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن قەدەخەی گەشتکردنیان بۆ ئەفریقیای باشوور راگەیاندووە، چونکە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە".

وتیشی: "ھیچ گرەنتیەک نییە لەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ ھەموو ئەگەرەکان خۆمان ئامادە بکەین".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی باسی لەوەشکردووە، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵە ڤاکسینیان وەرگرتووە، گەیشتووەتە ١٧٠ ھەزار کەس و گوتی: "چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، نۆ بۆ ١٠ ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسین وەربگرن".

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٧٩ ھەزار و ٨٤ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٧٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٠ ھەزار و ٩٧٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار و ٦٨٠ کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە دوو گەڕی هەڵبژاردن، كاندیدەكەی یەكێتی توانی ببێت بە سەرۆككۆماری عێراق

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى کارەباى عێراق لە هەموو وڵاتانى دیکەى عەرەبى هەرزانترە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین لە گەڕی دووەم وەک کاندیدى سەرۆککۆمار مانەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی بایكۆتى دانیشتنەکەى پەرلەمان دەكات و لایەنە كوردییەكانی دیكە تێیدا بەشدارن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەى وادەى هەڵبژاردنى پۆستى سەرۆککۆمارە و پارتى و یەکێتى لەسەرى ناکۆکن

سەرەتا