27/11/2021
302 جار خوێنراوەتەوە
لەبەر بڵاوبوونەوەى شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، ژمارەیەک وڵات گەشتەکانیان بۆ پێنج وڵاتی ئەفریقی راگرت
پەیام
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی كۆرۆنا له به‌شێك له وڵاتانی ئه‌فریقا بووه‌ته هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاتانه.
له‌و چوارچێوه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا و توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ هه‌شت وڵاتی ئه‌فریقی راگرتووه كه ده‌كه‌ونه باكووری كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه.
راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان دوای به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دێت كه رایگه‌یاند جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا له‌و وڵاتانه ده‌ركه‌وتووه كه زۆر مه‌ترسیدار و كوشنده‌تره له جۆره‌كانی پێش خۆی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ناوی ئۆمیكرۆنی لێنراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش درووست ده‌كات كه پێشتر تووشی كۆڤید 19 بوون.
جۆره نوێییه‌كه‌ی كۆرۆنا له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی بۆتسڤانا، كۆماری ئه‌فریقای باشوور، مۆزه‌مبیق، نامیبیا و زیمبابۆ بڵاوبووه‌ته‌وه.
جیا له‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوسترالیا رایگه‌یاندووه، ده‌ستده‌كات به بڕیاری (14) كه‌ره‌نتینكردن بۆ گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاته ئه‌فرقییانه‌ی كه جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونیشیکردووەتەوە: "بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، لەم شەوەوە گەشتکردن لە وڵاتانی بۆتسڤانا، کۆماری ئەفریقای باشوور، مۆزەمبیق، نامیبیا و زیمبابۆیەوە بۆ تورکیا قەدەغە دەکرێت، ئەم قەدەغەیەش سەرجەم رێگاکانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی دەگرێتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە