27/11/2021 644 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی رووسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیا بە ئەرێنى کۆتایی هات


پەیام 
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پۆتین، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلییەڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان لە شاری سۆچی رووسیا بە کۆتا هات.

دوای کۆبوونەوەکەش کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، هەر سێ سەرۆک لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسیان لەوە کرد کە کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچووە.

لای خۆیەوە پۆتین ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەفتەی ئایندە یاریدەدەرانی سەرۆک وەزیرانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاش، ئیلهام عەلییەڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا ساڵێک بەسەر راگەیەندراوەکەی هەرسێ وڵاتدا تێپەڕیوە کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، لە ماوەی ئەمساڵەشدا بەرەوپێشچوونی ئەرێنی زۆر روویانداوە.
بەهەمان شێوە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەرانەیان ئەنجامداوە و بەئاشکرا دەربارەی هەموو بابەتە گرنگەکانی ناو رۆژەڤ، گفتوگۆیان کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی، حزبێكی هۆڵەندی شەش ئەندامی خۆی دەركرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە دیارینەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەدرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك ڕێككەوتنێكی ئەمنیی گرنگی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گرینلاند پەسەندكرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی ترەمپ و شی جین و پوتین گرت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكانی سێ وڵاتە زلهێزەكە لەسەر چەند پرسێكی جیهانی ڕێككەوتن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە و جەخت لە ئاسایشی ڕووسیا دەكاتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسك: لێدوانەكانی زێلێنسكی سەبارەت بە كۆتوبەندەكانی ستارلینك ناڕاستن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    میانمار بە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژیی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا تاوانباركرا

سەرەتا