26/11/2021 1052 جار خوێنراوەتەوە

ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و چالاكوانان: نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون، "هه‌ڵوێستمان ده‌بێت"

په‌یام

ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ و ده‌ستگیركردنی قوتابیان و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن "له‌ ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان، هەڵوێستمان دەبێت."

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌: هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن و ڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠ گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە. بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو".

١ــ پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات.

٢ــ پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازاد بکرێن .

٣ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان ئازاد بکەن.

٤ــ بە سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ.

٥ــ قەرەبووی مادی و مەعنەوی دەستگیراکراوان و ئازاردراوان بکرێتەوە . لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین لە ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ بوون به‌ ڕێبه‌ری حاجییان 465 مامۆستای ئایینی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گرانیی نرخی به‌نزین و كاڵاكان جوڵه‌ی گه‌شتیاریی له‌ سلێمانی كه‌م كردووه‌ته‌وه‌

سەرەتا