26/11/2021
322 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن له زانكۆكانی سلێمانی رادەگیرێت
پهیام
زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی ڕایانگهیاند، بڕیاریان داوه بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٨/١١/٢٠٢١ تا ڕۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ دەوامی خوێندکاران رابگن، بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران.
له ڕاگهیهنراوێكدا كه ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتهکنیکی سلێمانی بڵاوی كردووهتهوه هاتووه، ئاماژە بە ڕەزامەندی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی زانکۆکان بە پێی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، ماددەی ١٣ برگەی ١/ خاڵی ٩، سەبارەت بەراگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەراوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆمان، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨/١١/٢٠٢١ تا ڕۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ دەوامی خوێندکاران رابگرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهم بڕیاره بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و چاککردنەوەی کەموکوڕییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانه.
لای خۆشیهوه زانكۆی سلێمانیش چوار ڕۆژ پشوی ڕاگهیاند له ههمان بهروار، بهبێ ئاماژهدان به مهبهستی بڕیارهكه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە