26/11/2021
201 جار خوێنراوەتەوە
فهلهستین.. ئیسرائیل دەیەوێت 372 یەكەی نوێی نیشتەجێبوون لە كەناری ڕۆژئاوا دروست بكات
پهیام
لیژنەی پلاندانان
سەربە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، رەزامەندی دەربڕی لەسەر دروستكردنی 372 یەكەی نیشتەجێبوونی
جوولەكە لە كەناری رۆژئاوا.
كەناڵ
7ی ئیسرائیلی كە بە نزیكی لە جوولەكە توندڕەوەكان ناسراوە، لە هەواڵێكدا ئەوەی
خستووەتەڕوو كە لە دوو ساڵی رابردوودا لیژنەی پلاندانان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی
چەند شوێنێكی بازرگانی و زانكۆیەك لە ناوچەی نیشتەجێبوونی كریات ئەربەع لە شاری خەلیل،
دەربڕیوە.
لە
هەواڵەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە لیژنەكە رەزامەندی لەسەر دروستكردنی 372 یەكەی
نوێی نیشتەجێبوونی جوولەكە دەربڕیوە، لە ساڵانی رابردووشدا لیژنەكە رەزامەندی لەسەر
بنیاتنانی زیاتر لە هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی جوولەكە نیشان دابوو.
جێی
وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 1968دا یەكەكانی نیشتەجێبوونی كریات ئەربەع لە شاری خەلیل
سەربە كەناری رۆژئاوا بە شێوەیەكی نایاسایی دروستكراوە و بەگوێرەی نووسینگەی ناوەندی
ئاماری ئیسرائیل لە ئێستادا زیاتر لە حەوت هەزار و 510 یەكەی نیشتەجێبوونی جوولەكە
لە كریات ئەربەع هەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە