23/11/2021
243 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. له دوو شوێنی جیاواز خۆپیشاندانی به‌رفراوانی قوتابیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
په‌یام
خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ به‌رفروان بوو و زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه.هاوكات په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ پشتیوانی له داواكاری قوتابیان چونه نێو خۆپیشاندانی قوتابیان‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ رۆژی سێ یه‌م به‌رده‌وامه و له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و كۆیه خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
قوتابیان داوای گێڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به پاساوی قه‌یرانی دارایی بڕدراوه.
له شاری هه‌ولێر: قوتابیان چوونه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و هێزی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی قوتابیان كۆكراوه‌ته‌وه.
له سلێمانیش قوتابیانی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی - كه‌ركوكیان داخست، هه‌روه‌ها قوتابیانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش شه‌قامی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌یان داخست، له ڕاپه‌ڕنیش قوتابیانی زانكۆی راپه‌ڕین رێگای سه‌ره‌كی رانیه - چوارقورنه‌یان داخستووه، هاوكات له سلێمانی له نزیك كه‌مپی كۆنی زانكۆ هێزێكی ئه‌منی زۆر كۆكراوه‌ته‌وه.
له قه‌زای سۆڕانیش، هێزه ئه‌منییه‌كان به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به خۆپیشاندانی قوتابیان كرد.
په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ پشتیوانی له داواكاری قوتابیان چونه نێو خۆپیشاندانی قوتابیان‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە