22/11/2021 431 جار خوێنراوەتەوە

فیفا پاڵێوراوانی خەڵاتی زە بێستی ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵب

 

بە شێوەیەکی فەڕمی فیفا ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترینەکانی زە بێستی بۆ ساڵی 2021 ئاشکرا کرد.

 یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا لە پێگەی تایبەت بە خۆیان لیستی ناوی سەرجەم پاڵیوراوەکانی بۆ خەڵاتی زە بێست دیاری کرد، لە لیستی یاریزانە پاڵێوراوەکان مێسی ئەرجەنتینی دەبینرێت کە لە ڕووی دەستکەوتەوە تەنیا نازناوی کوپا ئەمریکای بەدەست هێناوە، دواتر جۆرجینیۆ و کانتی یاریزانانی یانەی چێڵسی کە وەرزی ڕابردوو زۆرترن نازناویان بەدەست هێناوە لەگەڵ چێڵسی بوونەتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا و جۆرجینیۆش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵییاش نازناوی یۆرۆی دەستەبەر کردووە.

لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونخیش وەرزی ڕابردوو ئاستیکی بەرزی پێشکەش کردووە و نازناوی خولی ئەڵمانیا و گۆڵکاری هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپاش بووە کە پێڵاوی ئاڵتونی بردۆتەوە، ڕۆناڵدۆی پۆرتوگاڵیش یەکێکە لە پاڵێوراوەکانی دیکە، بەڵام یاریزانەکە وەرزی ڕابردوو هیچ نازناو و دەستکەوتێکی تاکەکەسی نەبردۆتەوە.

یاریزانەکانی دیکەش کە ناوییان لە لیستەکەدا دەبینرێن بریتین لە، بێنزیمە لە ڕیاڵ مەدرید، نێمار و مباپێ لە پاریس ، محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپووڵ، دی برۆین لە مان. سیتی، هالاند لە دۆرتمۆند.

فیفا ناوی ڕاهێنەرەکانیشی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە، تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری چێڵسی کە پشکی شێری لەڕووی نازناوەوە بەردەکەوێت توانیوێتی لەگەڵ بلوز نازناوەکانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا بەدەست بهێنێت، دواتر سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە تەنیا نازناوی کوپا ئەمریکای بردۆتەوە لە لیستەکەدا دەبینرێت، ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کە پاڵەوانی یۆرۆیە ناوێکی دیکەیە لە لیستەکەدا، دییگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئە.مەدرید  و هانسی فلیکی ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونخ  و ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی ئینتەر میلان و پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی چێڵسی  هەر چوار ڕاهێنەرەکە پاڵێوراون و  نازناوی خولەکانییان بۆ یانەکەیان بەدەست هێناوە.

فیفا ناوی گۆڵچییەکانیشی دیاری کردووە کە ئەمانەن، ئیدوارد مێندی گۆڵچی یانەی چێڵسی و پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا لەگەڵ یانەکەی بووە، دوناڕومای ئیتاڵیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووەتە پاڵەوانی یۆرۆ و ناوی لە لیستەکەدا هەیە، پاشان کاسپەر شمایکل لەگەڵ دانیمارک توانی بگاتە یاری پێش کۆتایی یۆرۆ، مانوێل نوێری ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی بایرن میونخ کە پاڵەوانی بوندسلیگایە پاڵێوراوە، کۆتا ناویش ئەلیسۆن بیکەری گۆڵچی لیڤەرپووڵ تەنیا دەستکەوتی دووەمی کوپا ئەمریکایە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.

دەنگدان تا 10 مانگی 12 ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و بڕیاریشە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ناوی براوەکان ئاشکرا بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێمار: باشترین قۆناغی ژیانی وەرزشی خۆی ئاشکرا دەکات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاری کەین زەنگی مەترسی بۆ یانەکانی جامی جیهانی یانەکان لێدەدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئالۆنسۆ هۆکاری بەکارهێنانی "ڤڵای کام" ڕوون دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگادارکردنەوەیەکی توند لە پیرێزەوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نیکۆ ویلیامز مەرجێکی بۆ بەرشەلۆنە داناوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕ ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری شایستە داراییەکانی گرێبەستی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ شۆکت دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیای زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا

سەرەتا