21/11/2021
275 جار خوێنراوەتەوە
ته‌نها له ماوه‌ی 10 مانگدا هێزه‌كانی ئیسرائیل 77 منداڵی فه‌ڵه‌ستینییان كوشتووه
پەیام
بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی پارێزگاریی له منداڵان ڕایگه‌یاند: ساڵانه ئیسڕائیل 500 بۆ 700 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی دادگایی ده‌كات، هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 77 منداڵی كوشتووه.
له تشرینی یه‌كه‌م، واته مانگی 10ی ساڵی 2015ـه‌وه تائێستا 41 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی به بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئیداریی خراونه‌ته زیندانه‌وه و له ئێستادا چواریان له زینداندا ماونه‌ته‌وه.
پێشتریش، یانه‌ی به‌ندیانی فه‌ڵه‌ستین، له ئامارێكدا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ـه‌وه تائێستا هه‌زار و 149 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیر و زیندانی كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە