20/11/2021
191 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: به پاراستنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه پابه‌ندین
پەیام
ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی به پاراستنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه پابه‌نده.
(لۆید ئۆستن) وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند: با ڕاشكاو بین، هه‌ر چه‌نده زیاتر چاومان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چینه، بەڵام پابه‌ندیی ئه‌مریكا به پاراستنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌هێز و دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه.
له‌میانی وته‌یه‌كیدا له كۆڕبه‌ندی ژماره 17ی گفتوگۆی مه‌نامه‌دا كه تێیدا ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كانی جیهان و ناوچه‌کە تاووتوێ ده‌كرێت، (لۆید ئۆستن) وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی: به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌م ناوچه‌یه، هێزه‌كانیشمان له هێرشی ئێران و بریكاره‌كانیشی ده‌پارێزین.
به‌پێی قسه‌ی (ئۆستن) بوونی هێزێكی زۆری وڵاته‌كه‌ی له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پاڵپشتی له دیبلۆماسییه‌ت و وەڵام هه‌ڕه‌شه‌كان و به‌رگرییه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بێت هێزی زیاتریش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە