20/11/2021 288 جار خوێنراوەتەوە

هێزێكی ده‌ریایی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی سووته‌مه‌نی قاچاخدا گرت

پەیام

میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌: هێزێكی ده‌ریایی ئێرانی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بیانی كه‌ سووته‌مه‌نی قاچاخی باركردبوو.

عه‌قید ئه‌حمه‌د حاجیان، فه‌رمانده‌ی ژێرده‌ریایی زولفه‌قاری 412 له‌ پارسیان ڕایگه‌یاند: "هێزه‌ ده‌ریایه‌كانی 412ی زولفه‌قار، له‌ سوپای پاسداران له‌ نزیك ده‌ریای پارسیان له‌ پارێزگای هورمزگان دوای ئۆپڕاسیۆنێكی چاودێری هه‌واڵگری، توانیان كه‌شتییه‌كی بیانی ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن كه‌ 11 ئه‌ندام له‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌دا بوون".

دوای گه‌ڕان به‌ كه‌شتییه‌كه‌، زیاتر له‌ 150 هه‌زار لیتر به‌نزینی قاچاخ دۆزرایه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركران و گوازرانه‌وه‌ بۆ شاری پارسیان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ریان.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنه‌كه‌ و ناسنامه‌ی تیمی نێو كه‌شتییه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراون، دیاریش نییه‌ خاوه‌ندارێتی كه‌شتییه‌كه‌ بۆ چ وڵاتێك ده‌گه‌رێته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنەڕاڵێکى ئەمریکى: هێرشەکەى باغۆز پێشێلى یاساکانى جەنگى نەکردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بووه‌ته‌ هیوایه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌كان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌نارده‌ی كاڵا له‌ توركیاوه‌ بۆ ئیسرائیل گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی چۆنێتی تیرۆرکردن و بە ئامانجگرتنى شیرین ئه‌بو عاقله‌ ده‌گێڕێته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 41%ـ بووه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەگەرچى خاوەنى ڕەگەزنامەى ئەمریکى بوو، ئەمریكا و رۆژئاوا شەرمنانە ئیدانەی تیرۆركردنی شیرین ئەبوعاقلە دەكەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    74ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر نسكۆی گەلی فەڵەستینى دا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌رمی خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌خاكسپێردرا

سەرەتا