07/11/2021
779 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌ردانی جه‌لال سام ئاغا كه‌سایه‌تی دیاری سلێمانی كرد
پەیام
مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان سه‌ردانی كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی، جه‌لالی سام ئاغای كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ تیایدا ئاماده بوون، مامۆستا عه‌لی باپیر ڕۆڵی جه‌لالی سام ئاغای به‌رز نرخاند كه له ڕابردوودا خزمه‌تی زۆری كردووه و هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست.
جه‌لالی سام ئاغاش سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد كه سه‌ردانی كردووه و به‌سه‌ری كردووه‌ته‌وه.
له میانی گفتوگۆدا هه‌ردوو لا هاوڕابوون كه پێویسته به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خه‌می هاووڵاتیان دا بن و چی تر له قه‌یران و گرفتدا نه‌یانهێڵنه‌وه و تووشی قه‌یران و گرفتی زیاتریان نه‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە