23/10/2021
266 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای بایۆنتیك: تا كۆتایی 2022 هه‌موو وڵاتانی جیهان پێكوته‌كانی كۆرۆنایان پێده‌گات
پەیام
كۆمپانیای بایۆنتیكی ئه‌ڵمانی پێشبینی ده‌كات تا كۆتایی ساڵی 2022 سه‌رانسه‌ری جیهان به‌تایبه‌ت وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێ بگات.
ئۆغور شاهین دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای بایۆنتیك و گه‌شه‌پێده‌ری پێكوته‌كان و ئۆزڵمی تۆریجی هاوسه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری ئۆڤیدۆی ئیسپانیا رایانگه‌یاند پێشبینی ده‌كه‌ین له كۆتایی ساڵی 2022 دا هه‌موو جیهان پێكوته‌ی كۆرۆنای پێ بگات.
له ئیستادا شاهین و توریجی له ئیسپانیادان تا خەلاتی شازاده ستۆریاس بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ربگرن ئه‌م دوو هاوسه‌ره ئه‌ڵمانیه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو هه‌موو پێكوته‌كانی كۆرۆنا هاوكار ده‌بن له هێنانه‌دی ئه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی جیهان ژه‌مه پێكوته وه‌ربگرن
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كۆمپانیاكه‌یان له‌سه‌دا 40ی پێكۆته‌كانی كۆرۆنا كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ردا گه‌شه‌یان پێداوه بۆ وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌نێرێت.
پێشتریش شاهین و توریجی له ساڵی 2012 دا پێشبینی ئه‌وه‌یان كردوو ئاكامه‌كانی توێژینه‌وه له به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌دا له ماوه‌ی چوار بۆ پێنج ساڵدا ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
له لای خۆشیه‌وه تۆریجی رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه توانیویانه ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رز بكه‌نه‌وه و خانه‌شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌سه‌ریاندا زاڵ ببن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە