16/10/2021
249 جار خوێنراوەتەوە
ئەفغانستان.. ژمارەى کوژراوانى مزگەوتەکەى قەندەهار گەیشتە ٤٧ کەس
پەیام
لە ناوەندی ویلایەتی قەندەهاری ئەفغانستان و لە مزگەوتی فاتمییە کە گەورەترین مزگەوتی ویلایەتەکەیە و تایبەتە بە موسڵمانانی شیعەمەزهەب، پەلامارێکی تیرۆریستی لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدرا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤٧ کەس کوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی ئاسایشی مزگەوتەکە، مورتەزا زەریفی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پەلامارەکە لە کاتی نوێژی هەینیدا ئەنجامدراوە.
هاوكات هێزه‌كانی تاڵیبان سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌یان داخست كه به‌ره‌و مزگه‌وته‌كه ده‌چوون.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان له په‌یامێكدا كه له تویته‌ره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فه‌رمان دراوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشت هێرشه‌كه‌وه بوون.
كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه ئاشكرایان كرد، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا، ٤٧ کەس کوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر کەسی دیکەش بریندار بوون
هەفتەی رابردووش هەر لە کاتی نوێژی هەینیدا پەلامارێکی تیرۆریستی بۆسەر مزگەوتێکی ویلایەتی قەندوز ئەنجامدرا و لە ئاکامدا ٤٧ کەس کوژران.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکەی قەندوز راگەیاندبوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان پەلامارە تیرۆریستییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە زیادبوون کردوە و داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی زۆرینەی پەلامارەکان راگەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە