13/10/2021
287 جار خوێنراوەتەوە
کازمی فەرمانی بە سوپا كرد سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بپارێزن
په‌یام
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، مستەفا کازمی فەرمانی بە هێزەکانی سوپا دا بۆ پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان لە كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری وڵات‌دا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق بڵاوکراوەتەوە، مستەفا کازمی سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سەربە سوپای کردووە لە بەغدا بەمەبەستی به‌دواداچوون بۆ چۆنییەتی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان لە كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی پلانی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری سەرجەم ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان كردووه له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌بێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هیچ كێشه و گرفت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق ستایشی هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی كردووە له دابینكردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن به‌بێ هیچ رووداو و سه‌رپێچییه‌كی ئه‌منی و ستایشی كردوون بۆ بێلایه‌نی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه به‌گیانێكی باڵای نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كردووه.
مسته‌فا كازمی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی راسپارد کە ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی وڵات و هاووڵاتییان له‌مه‌ترسی تیرۆردا زیاتر بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە