24/09/2021 854 جار خوێنراوەتەوە

زانایانی ئایینیی سونە و شیعە لە عێراق، كڕین و فرۆشتنی دەنگ و كارتی دەنگدانیان حەرام كرد

په‌یام

كۆڕبەندی شەرعزانی عێراقی كە باڵاترین مەرجەعی شەرعزانی سوننەكانە لە بەغدا، لە فەتوایەكدا رایدەگەیەنێت: كڕین و فرۆشتنی كارتی دەنگدان دروست نییە و پارەكەشی حەرامە، چونكە دەبێتە هۆی سەرخستنی خەڵكانی گەندەڵ و دەسەڵاتدار. 

هەروەها دەڵێت "كارت فرۆشتن یارمەتیدانە لەسەر كاری خراپە و گوێ نەدانە بە گرنگی شایەتیدان و لەدەستدانی ئەمانەت و بەرپرسیارێتییە، دەرگای ساختەكاری و تەزویر دەكاتەوە و هەموو هاوڕان لەسەر حەرامكردنی". 

كۆڕبەندییەكە كە دەزگایەكی دەوڵەتییە، داوا دەكات هەر كاندیدێك دەنگ یان كارتی دەنگدانی كڕی، مافی پاڵاوتنی لێ وەربگیرێتەوە، چونكە رەگەزێكی گەندەڵە و ئامانجە گۆڕانكاری تێك دەدات". 

لەلایەكی دیكەوە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، فەتوایەكی لەبارەی كڕین و فرۆشتنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەركرد و رایگەیاند، ئەو مامەڵەیە دروست نیە.

نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، فرۆشتنی كارتی دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە بەرامبەر بڕێك پارە یان بە دیاریەك و، بەشدارینەكردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەوڵی هەندێك لە كاندیدەكان بۆ كڕینی دەنگ، مامەڵەیەكی دروست نییە و رێگە پێنەدراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەواڵی كڕینی دەنگ لەلایەن حیزب و كاندیدەكانەوە گەرمە.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10ی تشرینی یەكەم بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن دابەشكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکی زەیدی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نەوتیش ڕەتیدەکاتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم (جی ٥) ـی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەرتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی مەدا: هێشتا میلیشیاكان لە جورفولسەخر ماون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندی دەستوور بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

سەرەتا